Cîhan
بێنیامین ناتانیاھوو پرۆسەی ئاوەدان کردنەوەی کەرتی غەززە تەنیا بەم شێوازە دەست پێ دەکات
PeyamaKurd - بێنیامین ناتانیاھوو پرۆسەی ئاوەدان کردنەوەی کەرتی غەززە تەنیا بەم شێوازە دەست پێ دەکات
بێنیامین ناتانیاھوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە پرۆسەی ئاوەدان کردنەوەی کەرتی غەززە تەنیا لە دوای هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی سەربازی و داماڵینی چەک لە ناوچەکە دەست پێ دەکات.
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل لە ڕێگەی درووست کردنی ناوچەیەکی دابڕاوی ئەمنییەتی لە ناو غەززە، هەڕەشەکانی کەم کردووەتەوە و ئەمنییەتی بۆ شارۆچکەکانی دەورووبەری غەززە گەڕاندووەتەوە.
ناتانیاھوو ووتیشی دانیشتووانی غەززە لە نێوان مانەوە یان چوونە دەرەوە ئازادن، بەڵام ئەمە نابێت ببێتە مەترسی بۆ سەر تەلئەڤیڤ.