بێنیامین نه‌ته‌نیاهوو : من و ترامپ هه‌میشه هاوڕانین
PeyamaKurd - بێنیامین نه‌ته‌نیاهوو : من و ترامپ هه‌میشه هاوڕانین
بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئێواره‌ی دووشه‌ممه، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە ئەو و دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هەمیشە "هاوڕا نین" و پێویستە بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی ئیسرائیل حه‌كیمانه بەرگرییان لێ بکرێت."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ووتیشی "ئێمە سەری سەرکردەکانی ڕژێمی تیرۆرمان په‌ڕاند، کارگەکانی تیرۆرمان له‌ناوبردن. ئێوەی [ئیسرائیلییەکان] هەمووتان لەبهردهم مەترسییەکی گەورەی مردن دا بوون."
ناتانیاهوو ووتیشی "ئێمە لە ناوچەی ئەمنی دابڕێندراو له لوبنان تا ئه‌و كاته‌ی كه پێویست بێت، دەمێنینەوە و جه‌ختیشی كرده‌وه "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، نە ئەمڕۆ و نە سبه‌ی."
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا هه‌ڵه نه‌بووه له ده‌ست پێكردنی ئۆپراسیۆنی ووڵاته‌كه‌ی له‌دژی ئێران و ئامانجه‌كانی دا. ئه‌و ڕەتی کردەوە کە یەکێک لە ئامانجەکانیان ڕووخاندنی ڕژێمی ئیسلامی ئێران بووبێت.