TR KU SO
FB X
Cîhan

بەحرەین دوای هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 29 Haziran 2026 04:42

PeyamaKurd - بەحرەین دوای هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەکات

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات دوای هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران، لێپرسینەوە لە تاران بکرێت و بەرامبەر بە هێرشەکان بۆ سەر ئەو ووڵاتە، ڕووبەڕووی بەرپرسیارییەتی ببێتەوە.

وەزارەتەکە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی بە "پێشێل کردنی بە ئەنقەست و دووبارەبووەوە"ی سەروەری و ئاسایشی بەحرەین ناوبرد و ووتی "ئەم جۆرە کردەوانە مەترسی لەسەر هاووڵاتیان، دانیشتوان و سەقامگیری ناوچەکە درووست دەکەن."

پێشتریش دەسەڵاتدارانی بەحرەین بۆ جاری دووەم ئاگادارکەرەوەی هێرشە ئاسمانییەکانیان چالاک کردبوو و داوایان لە خەڵک کردبوو کە لە نزیکترین شوێنی ئەمن پەنا بگرن.

لە هەمان کات دا بەرپرسانی سەربازی کوەیت ڕایانگەیاندووە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ووڵاتەکە بەرپەرچی هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان داوەتەوە.

Paylas: