TR KU SO
FB X
Cîhan

 بەریتانیا هۆشداری دەداتە ئێران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Mart 2026 08:46

PeyamaKurd -  بەریتانیا هۆشداری دەداتە ئێران

حکوومەتی بەریتانیا بە فەرمی ڕەزامەندی نیشان دا، کە هێزەکانی ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی ئەو ووڵاتە بەکاربهێنن بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەی گەرووی هورمز.

نووسینگەی کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بڵاوی کردەوە، کە ڕەزامەندییان نیشان دا، ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا لە ناوچەکە، بۆ هێرش کردنە سەر پێگە مووشەکییەکانی ئێران لە ناوچەی گەرووی هورمز بە کار بهێنێت.

بە پێی ڕاگەێندراوەکە، ئەم بڕیارە وەک بەشێک لە "بەرگری بە کۆمەڵ" دراوە بۆ تێکشکاندنی ئەو توانایانەی ئێران کە کەشتییە بازرگانییەکان دەکاتە ئامانج.

هەروەها ئیڤێت کووپەر، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە: هەر هێرشێکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ووڵاتەکەی ووڵامی تووندی دەبێت.

Paylas: