TR KU SO
FB X
Cîhan

بەریتانیا و فەڕەنسا ھێزێكی سەربازی فرەنەتەوە لە گەرووی ھورموز بڵاو دەكەنەوە و ئێرانیش ھۆشداری دەدات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Temmuz 2026 05:41

PeyamaKurd - بەریتانیا و فەڕەنسا ھێزێكی سەربازی فرەنەتەوە لە گەرووی ھورموز بڵاو دەكەنەوە و ئێرانیش ھۆشداری دەدات

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لە ڕاگەێندراوێکی هاوبەش دا ئاماژەیان بەوە کردووە، گەرووی هورموز "شا دەماری ئابووری جیهانە" و گەرەنتی کردنی سەلامەتی تێپەڕینی کەشتی ووڵاتان، بابەتێکی گرینگی نێودەوڵەتییە.

لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، سەڵتەنەتی عوممان ڕەزامەندی نیشان داوە بۆ کارکردن لەگەڵ بەریتانیا و فەرەنسا، بە مەبەستی گەرەنتی کردنی تێپەڕینی سەلامەتی کەشتییەکان.

هەردوو ووڵات جەختیان لەسەر ڕێزگرتن لە سەروەری ووڵاتەکان و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان کردووەتەوە.

لەم پەیوەندییەدا، كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس كاردانه‌وه‌ی نیشاندا و ووتی; گەروو هورموز مەیدانی نمایش کردنی سەربازی هێزە دەرەکییەکان نییە. ئێران وەک هێزێکی بەرپرسیار و دەستەبەرکەری ئاسایشی گەروەکە، هۆشداری دەدات لە به‌رامبەر هەر جووڵەیەکی سەربازی لەم ڕێڕه‌وه‌ هەستیارەدا.

ھەروەھا ووتی ئه‌وانه‌ی قه‌یران درووست ده‌كه‌ن به‌رپرسیارییەتی لێكه‌وته‌كانی سه‌ر كه‌شییه‌كانیان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ و ئه‌م هۆشدارییه‌شمان جیددییه‌.

Paylas: