Cîhan
ترامپ : ئێران هەموو شتێکی دۆڕاندووە
PeyamaKurd - ترامپ : ئێران هەموو شتێکی دۆڕاندووە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش دا لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ترامپ ووتی : "ئێران هەموو شتێکی دۆڕاندووە و لە پەیوەندی دایە لەگەڵمان بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن، بەڵام دەزگاکانی ڕاگەیاندن باسی ئەمە ناکەن."
سەبارەت بە ئامانجی سەربازی ووڵاتەکەی، ترامپ ڕوونی کردەوە : "تاکە ئامانجی من لە ئێران ئەوە بوو کە نەبنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. دوای بەدیهێنانی ئەو ئامانجە، لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەدا ئێران جێ دەهێڵین و هیچ پێویستمان بە مانەوە نییە لەوێ."
لەلایەکی دیکەوە، مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کرد، ئامانج لە جەنگ دژی ئێران، تێکشکاندن و لەناوبردنی جبەخانە مووشەکییەکانی ئەو ووڵاتەیە.