Cîhan
ترامپ : بیرە نەوتەکانی ئێران بەرەو تەقینەوە دەچن
PeyamaKurd - ترامپ : بیرە نەوتەکانی ئێران بەرەو تەقینەوە دەچن
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، لە وتوووێژێکدا لەگەڵ میدیای "سێیلیم نیوز" ڕایگەیاند کە بەهۆی پڕبوونی توانای کۆگاکردن و ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوت، بیرە نەوتەکانی ئێران گەیشتوونەتە قۆناغێکی مەترسیدار و ئەگەری هەیە بە شێوەیەکی سرووشتی بتەقنەوە.
ترامپ ووتی : "ئەوان لە تەنگژەیەکی گەورەدان و نازانن چی بکەن؛ بیرەکانیان بەبێ دەستێوەردانی دەرەکی، خۆیان دەتەقنەوە."
سەرۆککۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە هۆشداری تووندی دایە تاران و ڕایگەیاند ئەگەر گەرووی هورمز نەکەنەوە، ڕووبەڕووی لێکەوتەی سەخت دەبنەوە و ڕەنگە هێرش بکرێتە سەر وێستگەکانی کارەبا و پردە ستراتیژییەکانیان. واشینتۆن بەنیازی بەردەوامی گەمارۆی دەریایی یە تا ئەو کاتەی ئێران مەرجەکانی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی نوێ قبووڵ دەکات.