ترامپ : بەرپرسانی لەخۆبایی ئێران ناچارن کارێک بکەن کە پێشتر بیریان لێ نەکردووەتەوە
PeyamaKurd - ترامپ : بەرپرسانی لەخۆبایی ئێران ناچارن کارێک بکەن کە پێشتر بیریان لێ نەکردووەتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ئێن بی سی نیووز ووتی ئاگاداری ژمارەی ئەو مووشەکانەیە کە هێشتا لە دەستی ڕژێمی ئێران دا ماون، بەڵام ژماری مووشەکەکانی نەخستەڕوو.
ترامپ لە ووڵامی پرسیارێک سەبارەت بە ئاستی توانای مووشەکی کۆماری ئیسلامی ووتی ئەو ڕژێمە هێشتا "هەندێک مووشەک و هەندێک فرۆکەی بێ فڕۆکەوان"ی لەبەردەست دایە کە لەوانەیە لە ٢١% یان ٢٢% لە مووشەکی کۆگاکراوی سەرەتایی مابێت.
ووتیشی "ئەمە هێشتا ژمارەیەکی زۆرە، بەڵام ئەوە نییە کە لە سەرەتاى هێرشەکەمان دا هەیانبوو."
ترامپ هەروەها لە ووڵامی پرسیارێک سەبارەت بەوەی بۆچی حکوومەتی ئێران، سەرەڕای فشارە سەربازی و دیپلۆماسییەکان، بە خێرایی بە ڕێککەوتن ڕازی نابێت، ووتی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی "لەخۆبایین" و ئێستا ناچارن کارگەلێک بکەن کە پێشتر پێیان وا نەبوو ئەنجامی بدەن.
ووتیشی : "ئەوان هیچ چارەیەکیان نییە و ئەمەش کەمێک کات دەخاێنێت.