Cîhan
ترامپ بە زمانی وێنە پەیامێک بۆ کۆماری ئیسلامی دەنێرێت : یان تەسلیم بوون یان لەناوچوون
PeyamaKurd - ترامپ بە زمانی وێنە پەیامێک بۆ کۆماری ئیسلامی دەنێرێت : یان تەسلیم بوون یان لەناوچوون
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە بڵاوکردنەوەی دوو وێنەی گرافیکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال پەیامێکی ڕوون و هەڕەشەئامێزی ئاراستەی کۆماری ئیسلامی کرد.
لە وێنەی یەکەم دا ترامپ لەسەر سەکۆی کەشتییەکی جەنگی وەستاوە و سەیری بەلەمە خێرا ھێرشبەرەكان دەکات کە لە بڵێسەی ئاگردا لەناوچوون. لە وێنەی دووهەم دا کەشتیەکان بە ئاڵای کۆماری ئیسلامی یەوە لە بنی دەریا نیشان دراون.