ترامپ : مەرجەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد
PeyamaKurd - ترامپ : مەرجەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیاڵ، مەرجەکانی بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد و رایگەیاند، دەبێت تاران بە تەواوی دەست بەرداری خەونی بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی ببێت.
لەبارەی رەوشی تەنگەی هورموز، ترامپ رایگەیاند، "دەبێت تەنگەی هورموز دەست بەجێ بەڕووی هاتووچۆی کەشتییەکاندا بکرێتەوە، بێ هیچ باج وکۆتووبەندێک." ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت ئێران هەموو ئەو مینە دەریایی یانەی لە ناوچەکەدا چاندوونی، لاببات یان بیان تەقێنێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا مزگێنی بەو کەشتییانە دا کە بەهۆی گەمارۆوە دەریایی یەکەی ئەمریکاوە گیریان خواردووە و ووتی، "گەمارۆوەکە لادەبرێ و دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەوە. سڵاوم بگەیێننە هاوژین، دایک، باوک و خێزانەکانتان لەلایەن سەرۆکەدڵخوازەکەتانەوە."
سەبارەت بە یۆرانیۆم پێی وایە بەهۆی هێرشی فڕۆکە بی-تووەکانی ئەمریکا لەژێر چیا رووخاوەکان دا ماوە، ووتی، "ئەمریکا و چین تاکە ووڵاتن كە توانای تەکنیکییان هەیە ئەو پاشماوانە دەربهێنن. ئێمە بە هەماهەنگی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم، ئەو مادەیە دەردەهێنین و لەناوی دەبەین."