TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : کۆماری ئیسلامی ٤٧ ساڵ لە لێپرسینەوە دەربازی ببوو هەتاکوو من هاتم

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 22 Haziran 2026 02:30

PeyamaKurd - ترامپ : کۆماری ئیسلامی ٤٧ ساڵ لە لێپرسینەوە دەربازی ببوو هەتاکوو من هاتم
 
دۆناڵد ترامپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی شەممە ٣٠ی جۆزەردان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ"، داکۆکی لە ستراتێژی تووندی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە تاران کرد و ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی لە ڕووی سەربازییەوە بە تەواوی تێک شکاوە.

تڕامپ وێڕای ڕەخنەی تووند لە نەیارانی ناوخۆیی و سیاسەتەکانی باراک ئۆباما و جۆ بایدن، سەرۆککۆمارەکانی پێشووی ئەمریکا، ئەوانی بە ڕابەرانی "لاواز و ناکارامە" ناو برد کە چەندین میلیۆن دۆلاریان ڕژاندووەتە باوەشی تاران ەوە.

ناوبراو نووسیویەتی : "ئێران ٤٧ ساڵ لە لێپێچینەوە دەرباز ببوو، تا ئەو کاتەی من هاتم؛ پاشان هەموو شتێک گۆڕا. ئەمریکا گەڕایەوە!"
سەرۆککۆماری ئەمریکا، ڕۆژی پێشووش لە کاتی پەردەلادان لەسەر فڕۆکەی نوێی سەرۆکایەتی، هۆشداری دابووە بەرپرسانی تاران کە ئەگەر لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا ڕێککەوتنی کۆتایی نەیێتە بەرهەم، ڕووداوگەلێک ڕوو دەدەن کە پێی دڵخۆش نابن.
 

Paylas: