TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : کەسێک بە پاپا بڵێت ئێران زیاتر لە ٤٠ هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 16 Nisan 2026 04:20

PeyamaKurd - ترامپ : کەسێک بە پاپا بڵێت ئێران زیاتر لە ٤٠ هەزار خۆپیشاندەری کوشتووە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریکا، لە پەیامێکدا لە “ترووس سۆشیال” داوای کرد هەڵوێستێکی نێودەوڵەتی تووند بەرامبەر بە حکوومەتی تاران بگیرێتەبەر. ترامپ داوای کرد پەیامەکەی بگەیەنرێتە پاپا لیۆی چواردەهەم  بۆ ئەوەی جیهان لە قەبارەی ئەو ڕووداوانە ئاگادار بکرێتەوە کە لە ئێراندا ڕوودەدەن.

ترامپ لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ماوەی تەنیا دوو مانگی ڕابردوودا، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ٤٢ هەزار خۆپیشاندەری بێ تاوان و بێ چەکیان کوشتووە. ئەو ئەم کارانەی وەک "کۆمەڵکوژی" وێنا کرد و داوای کرد چاوپۆشی لەم پێشێلکارییانە نەکرێت.

سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمیش، ڕایگەیاند: "بە هیچ شێوەیەک قبووڵ کراو نییە، ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی." جەختی کردەوە، ڕێگریكردن لە پڕچەک بوونی ئەتۆمی ئێران دەبێت لە پێشینەی کارە نێودەوڵەتییەکان بێت.

ترامپ پەیامەکەی بە درووشمێک کۆتایی پێهێنا و ڕایگەیاند : "ئەمریکا گەڕایەوە!"، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڕۆڵی کاریگەری ئەمریکا لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی دا.
 

Paylas: