Cîhan
ترامپ : کەشتییە نەوتهەڵگرەکان گەرووی هورموز بەجێ دەهێڵن؛ ڕێگای باشوور بەتەواوی پارێزراوە
PeyamaKurd - ترامپ : کەشتییە نەوتهەڵگرەکان گەرووی هورموز بەجێ دەهێڵن؛ ڕێگای باشوور بەتەواوی پارێزراوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە پۆستێک دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند : کەشتییەکان دەستیان کردووە بە تێپەڕین بە ناو گەرووی هورموزدا و دەڵێت بەشێکی زۆریان بە باری نەوتەوە ناوچەکە بەجێ دەهێڵن.
ترامپ لە پەیامەکەدا نووسیویەتی; ئەم کەشتییانە بە ڕێگای باشووردا تێ دەپەڕن و ئەم ڕێگایەی بە تەواو سەلامەت و پارێزراو ناو بردووە. هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە ڕێگەی دیکەش بۆ تێپەڕبوونی دەریایی ھەیە.