TR KU SO
FB X
Cîhan

ترامپ : کەواتە، ئێران لە دۆخێکی ناهەمواردایە، لە لێواری داڕمان دایە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Haziran 2026 02:12

PeyamaKurd - ترامپ : کەواتە، ئێران لە دۆخێکی ناهەمواردایە، لە لێواری داڕمان دایە

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سەكۆی "ترووس سۆشیال" نووسیویەتی، کەواتە، ئێران لە دۆخێکی ناهەمواردایە، لە لێواری داڕمان دایە، بۆ یەکەم جار لە ماوەی دەیان ساڵدا ئامادەیە نزیکەی هەموو شتێک پێشکەش بکات ، رێزێکی زۆر لە ئەمریکا و سەرۆکەکەی دەگرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە کاتێکی خراپ و بێ مانادا بڕیاریدا دەنگ بە دەسەڵاتی جەنگ بدات، كە لەم رێیەوە بە پاڵشتیكاری یەكەمی تیرۆری لە جیهان راگەیاند، ئەمریکا پێی خۆش نییە ئەوەی من بەرامبەری دەکەم و دەبێت بوەستێنم، بەوەش هاوکاری و پشتیوانی پێشکەش بە دوژمن كرد.
ترامپ ئاماژە بەوەشكردووە، چوار کۆماری دۆڕاو لەگەڵ دیموکراتەکان دەنگیان دا و ئێرانیش پرسیاری ئەوەی کرد کە "هەموو ئەمانە مانای چییە؟" ئەم سیناتۆرانە ئەرکی منیان قورستر کردووە، بەڵام هەر بارودۆخێک بێت بە ئەنجام دەگەێنم، چوونکە هەمیشە دەیکەم!

Paylas: