تورکیا و سەعوودیە ڕێککەوتنی پەیوەندی شەمەندەفەر بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورموز واژوو دەکەن
PeyamaKurd - تورکیا و سەعوودیە ڕێککەوتنی پەیوەندی شەمەندەفەر بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورموز واژوو دەکەن
وەزیری گواستنەوەی تورکیا ووتی : “لەکاتێک دا کە هەرێمەکەمان بە قۆناغێکی سەخت دا تێدەپەڕێت، دڵنیابوون لە کارکردنی بێ پچڕانی زنجیرە بازرگانی و لۆجستیکیەکان لە هەموو کاتێک گرینگتر بووە”. لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم کەرتی گواستنەوە، پێویستییەکی ستراتیژییە.
تورکیا و سەعوودیە ڕێککەوتنێکی هاوکاری شەمەندەفەریان لە ڕیاز واژوو کرد کە پلانەکانی بۆ بووژاندنەوەی هێڵی ئاسنی مۆدێرن حیجاز پێش دەخات - ڕێڕەوێکی شەمەندەفەر کە سەعوودیە بە تورکیاوە دەبەستێتەوە لە ڕێگەی ئوردن و سووریاوە.
تورکیا و سەعوودیە ڕۆژی سێشەممە ٩ی جوونی ٢٠٢٦ دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکارییەکان لە کەرتی هێڵی ئاسنین و لۆجستیک بە مەبەستی زیادکردنی پەیوەندی ناوچەیی و پەیوەندییە بازرگانییەکان، بەگوێرەی عەسری ئێران، بە پشت بەستن بە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی “دەیلی سەباح”ی تورکی.
دیدگای درێژخایەنی پلانەکە بریتییە لە درێژکردنەوەی هێڵەکە بۆ عوممان و زەریای هێندی وەک ڕێڕەوێکی بازرگانی بەدیل بۆ تێپەڕاندنی گەرووی هورموز.