TR KU SO
FB X
Cîhan

دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٢ خۆپیشاندەر پەسەند کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 11 Temmuz 2026 04:27

PeyamaKurd - دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی بۆ ١٢ خۆپیشاندەر پەسەند کرد

​دادگای باڵای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ١٢ دەست بەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی ئەم دوایی یەی ئەو ووڵاتە پەسەند کرد و دۆسیەکانیانی بۆ جێ بەجێ کردن ڕەوانەی دادگای شۆڕشی ئەسفەهان کردووە.

​بەپێی زانیارییەکان، پرۆسەی دادگایی کردنی ئەم کەسانە بەبێ ڕەچاوکردنی پێوەرە یاسایی یەکان بەڕێوەچووە؛ بە جۆرێک ڕێگەیان پێنەدراوە پارێزەری سەربەخۆیان هەبێت و ئاستەنگی زۆر بۆ پارێزەرەکانیان درووست کراوە تا نەتوانن دەستیان بە دۆسیەکانیان بگات، ئەمەش ژیانی زیندانییەکانی خستووەتە مەترسییەکی جیددییەوە.

​هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارەدا، ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی هۆشدارییەکی تووندی سەبارەت بە بەردەوامی سەرکوتکارییەکان لە ئێران داوە.

Paylas: