Cîhan
دوایین مووڵەتی چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە عێراق ڕاگەێندرا
PeyamaKurd - دوایین مووڵەتی چەک کردنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران لە عێراق ڕاگەێندرا
ووتەبێژی دەوڵەتی عێراق هۆشداری دا بە هێزە میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە ڕێژیمی تاران لە عێراق کە هەتا ڕێکەوتی ٣٠ی سێپتەمبەری ئەمساڵی زایینی مووڵەتیان هەیە کە چەک دابنێن و چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت بکەن.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی پووشپەڕ، حەیدەر ئەلعەبوودی ووتەبێژی دەوڵەتی عێراق ڕایگەیاند "بۆ چەک کردنی ئەو گرووپە میلیشیایانەی سەر بە ئێرانن لەلایەن ئەمریکاوە فشارمان خراوەتە سەر و ئێمەش دڵنییاییمان پێ داون کە هەتا ڕۆژی ٣٠ی سێپتامبر ئەو پڕۆسەیە بە ئەکام دەگەیەنین".
ئەلعەبوودی زیادیشی کرد کە لە دوای ڕێکەوتی دیاری کراو، هەر جۆرە چەکێک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەسەڵاتی دەوڵەت دا بوونی هەبێت، بەپێی یاسا بەدواداچوونی بۆ دەکەین و سزای قورسی بۆ دیاری دەکەین.