TR KU SO
FB X
Cîhan

دوو ئەندامی حەماس لە باکووری غەززە کوژران

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 23 Haziran 2026 02:14

PeyamaKurd - دوو ئەندامی حەماس لە باکووری غەززە کوژران

دوو ئەندامی حەماس لە باکووری غەززە کوژران؛ سوپای ئیسرائیل دەڵێت، پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر هێزەکانیان

سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند، ئەحمەد مونیر خەلیل زازا و حسێن سەفەدی، لە ئەندامانی حەماس، لە دوو هێرشی جیاوازدا لە باکووری کەرتی غەززە کوژراون.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوی ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل، زازا بەرپرسی ئەندازیاری کەتیبەی جێبالیای ڕۆژئاوا لە ناوچەی شاری غەززە بووە و لە درووست کردن و گواستنەوەی چەک و ئامادەکردنی بۆمبەكان و بۆمب دانانەوە لە ماڵەکاندا ڕۆڵی ھەبووە. سوپای ئیسرائیل ڕایدەگەێنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلانی دانانی مادەی تەقینەوەی لە نزیک هێڵی زەرد ھەبووە بۆ بە ئامانج گرتنی ئەو هێزانەی ئیسرائیل کە لەو ناوچەیە چالاکی دەکەن.

لە هێرشێکی دیکەدا حسێن سەفەدی فەرماندەی یەکەیەکی قەناس بەدەستەکانی حەماس لە شاری غەززە کرایە ئامانج. بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل، سەفەدی بەرپرسی ئاراستەکردنی ڕێڕەوی قەناس بەدەستەکان بووە لە دژی هێزەکانی ئیسرائیل لەو ناوچەیە لە کاتی شەڕدا.
 

Paylas: