دۆناڵد ترامپ : ئاگربەست کۆتایی هاتووە
PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ئاگربەست کۆتایی هاتووە
چوارشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری تووندی دایە تاران و ڕایگەیاند، ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
ترامپ ڕایگەیاند، گورزی تووندیان لە تاران داوە، ئاماژەی بەوەش دا "بۆ من ئاگربەست کۆتایی هاتووە و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران هەڵوەشاوەتەوە."
ترامپ هۆشدارییەکی تووندی ئاراستەی بەرپرسانی تاران کرد و ووتی "هەر جارێک ئێران هێرش بکاتە سەر کەشتییەکی بازرگانی، ئێمە ٢٠ ئەوەندە لێیان دەدەینەوە." دەشڵێت "ئێرانییەکان خۆشیان نازانن چی دەکەن؛ ئێمە کاتێکی زۆرمان لەگەڵ تاران بەفیڕۆدا و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کاری خۆمان بکەین."
ترامپ نیگەرانی و ناڕەزاییەتی خۆی بەرامبەر هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی دەربڕی و ووتی "دڵم بە ناتۆ خۆش نییە، ئێمە زیاتر لە تریلیۆنێک دۆلارمان لەو هاوپەیمانییەتییەدا خەرج کردووە، کەچی لە بەرامبەردا ئەوان یارمەتییان نەداین."
ترامپ هێرشی کردە سەر مەدرید و ڕایگەیاند "ئیسپانیا هاوبەشێکی باش نییە لە ناتۆدا و پەیوەندییە بازرگانییەکانمان لەگەڵ ئەو ووڵاتەدا دەپچڕێنین."