Cîhan
دۆناڵد ترامپ : ئێران بە تەواوی وێران دەكرێت
PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : ئێران بە تەواوی وێران دەكرێت
دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە تازەترین پەیامی دا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویەتی: "ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە ... ئەوەش کەمترین شتە بوترێت" .
ئەم لێدوانەی ترامپ دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 24 کاتژمێر دێت بە سەر ئەو وادەیەی بە ئێرانى داوە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، كە (48) كاتژمێرە.
ترامپ شەوی رابردوو لە لێدوانێكی كورت دا بۆ کەناڵی 13ی ئیسرائیلی ووتى : ئەگەر ئێران گەرووی هورمز نەکاتەوە، بەم زووانە دەزانن چی روودەدات سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەكەی پەیوەست بە وێستگەکانی کارەبا لە ئێران و دەرئەنجامەکەی زۆر باش دەبێت، راشیگەیاند : ئێران بە تەواوی وێران دەكرێت و ئەمەش بە شێوەیەكی ناوازە سەركەوتوو دەبێت، ئێران ٤٧ ساڵ زۆر خراپ بوو، ئێستاش ئەو سزایە وەردەگرێت کە شایەنیەتی.