دۆناڵد ترامپ : لە دەوحە لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە
PeyamaKurd - دۆناڵد ترامپ : لە دەوحە لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تاران داوای کۆبوونەوەی کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبینەوە.
دووشەممە، دۆناڵد ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social) ڕایگەیاند "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
سەرۆکی ئەمریکا زانیاری زیاتری لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکرد و تەنها ووتی "ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە و سبەی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت."
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانووستانەکانی نێوان واشینتۆن و تاران بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تیمە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە پایتەختی قەتەر کۆدەبنەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش تاوتوێ کردنی میکانیزمەکانی جێ بەجێ کردنی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە کە لە نێوان هەردوولادا واژوو کراوە.