Cîhan
دەست بەسەرکردنی نووسەر و چالاکێكی کلتووری خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەكانی ئێران ەوە
PeyamaKurd - دەست بەسەرکردنی نووسەر و چالاکێكی کلتووری خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەكانی ئێران ەوە
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمە، موسلیم زارعی، تەمەن ٤٥ ساڵ و چالاکی بواری زمانی کوردی، لە پێش شوێنی کارەکەی لە شاری کرماشان لەلایەن هێزە چەکدارەكانی حکوومەتەوە دەست بەسەر کراوە.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، هێزە حکوومەتییەکان دوای دەست بەسەرکردنی ناوابراو، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی سەرەڕای پشکنینی تەواوی ماڵەکە، ژمارەیەک لە کەل وپەلی تاکەکەسی و کەرەستە دیجیتاڵییەکانیان زەوت کردووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە هۆکاری دەست بەسەرکردن، ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم چالاکوانە لە بەردەست دا نییە.