سوودانی لە پەیامی ماڵئاوایی دا
PeyamaKurd - سوودانی لە پەیامی ماڵئاوایی دا
📌 شەرەفمەند بووم بە خزمەت کردنی عێراق و ئەرکەکەش ئاسان نەبوو.
📌 سەقامگیری ناوخۆیی ووڵات لە ئێستادا، باشترینە لە ماوەی چەندین دەیەی ڕابردوودا.
📌 بەرنامەی حکوومەتەکەمان جەختی سەرەکی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی هەژاری بوو.
📌 گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتە جیاوازەکانییەوە، لە کارەکانی حکوومەتەکەم ڕازین.
📌 بەهای وەبەرهێنان لە عێراق دا ئاستی 114 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
📌 قەرزە دەرەکییەکانی عێراقمان لە 13 ملیار دۆلارەوە بۆ 10 ملیار دۆلار کەم کردەوە.
📌 توانیومانە زیاتر لە 19 تریلیۆن دینار لە قەرزە ناوخۆیی یەکان بدەینەوە.
📌 ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبامان گەیاندە 29 هەزار مێگاوات و 22 نەخۆشخانەی نوێمان تەواو کرد.
📌 حکوومەتەکەم بە یەکجاری کۆتایی بە دیاردەی "پڕۆژە پەککەوتووەکان" هێنا.
📌 لە بەرهەمهێنانی بەرهەمی گەنم دا گەیشتینە قۆناغی خۆبژێوی.
📌 سەرەڕای قەیرانی دارایی، پاڵپشتی و ئاسانکاری تەواومان بۆ جووتیاران و وەرزێران دابین کرد.
📌 12 پردی نوێمان درووست کرد و 16 پڕۆژەی ستراتیژی هاتووچۆمان لە بەغدا جێ بەجێ کرد.
📌 بڕیارمان داوە و سوورین لەسەر پشتیوانی کردنی حکوومەتی نوێی ووڵات.