Cîhan
سووربوونی ئاسمانی ڤەنزوئێللا دوای بوومەلەرزەكە
PeyamaKurd - سووربوونی ئاسمانی ڤەنزوئێللا دوای بوومەلەرزەكە
دوای بوومەلەرزە بەهێزەکانی ئەم دوایی یەی ڤەنزۆئێللا، دیمەنی سووربوونی نائاسایی ئاسمانی ووڵاتەکە لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە.
بەشێک هۆکاری ئەم دیاردەیەیان بۆ خۆڵ و خاكی زۆری دوای بوومەلەرزە و چڕبوونەوەی ڕەنگی خۆرئاوابوون گەڕاندووەتەوە. گرووپێکی تر باسیان لە ئەگەری دیاردەیەک کردووە کە پێی دەوترێت "ڕووناکییەكانی بوومەلەرزە"؛ دیاردەیەکی دەگمەنە کە لە شێوەی ڕووناکی، درەوشاوەیی یان گۆڕانکاری نائاسایی لە ڕووناکی ئاسمان دا ھاوكات لەگەڵ بوومەلەرزەكان باسی لێكراوە.
ڤەنزۆئێللا لە ٢٤ی ژوئن ٢٠٢٦دا دوو بوومەلەرزەی بەهێزی یەک لە دوای یەکی لێکەوتەوە، ڕووداوێک کە بەپێی سەرچاوە بوومەلەرزەزانییەکان کەمتر لە خولەکێک مەودایان ھەبووە و زیانی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە.