TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئوردون : چوار مووشەکی ئێرانیمان تێکشکاند

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 14 Temmuz 2026 06:03

PeyamaKurd - سوپای ئوردون : چوار مووشەکی ئێرانیمان تێکشکاند

سوپای ئوردون، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ووڵاتەکەی توانیویەتی چوار مووشەک کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوون، بەرپەرچ بداتەوە و بیانخاتە خوارەوە، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یان ماددییان لێ بکەوێتەوە.

لە بەیاننامەکەدا، كە لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازی بەرپرسی ئوردونییەوە بەرەبەیانی دووشەممە، بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "سیستەمەکانی بەرگری ئاسمانی چوار مووشەکیان تێکشکاندووە کە لە خاکی ئێران ەوە هاتبوون."

سەرچاوە سەربازییەکە جەختیشی کردەوە کە پڕۆسەی خستنەخوارەوەی مووشەکەکان هیچ زیانێکی مرۆیی یان ماددی لێ نەکەوتووەتەوە.

Paylas: