Cîhan
سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئۆپراسیۆنی زەمینی سنووردار بۆ سەر لوبنان کرد
PeyamaKurd - سوپای ئیسرائیل دەستی بە ئۆپراسیۆنی زەمینی سنووردار بۆ سەر لوبنان کرد
دووشەممە، سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەێندراوێک دا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان بە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی سنووردار لە باشووری لوبنان کردووە.
بەپێی ڕاگەێندراوەکەی سوپای ئیسرائیل، لە چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانیان، ئۆپراسیۆنێکی زەمینی سنوورداریان دەست پێکردووە و تێیدا چەند پێگەیەکی سەرەکی لە باشووری لوبنان دەکەنە ئامانج.
لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئۆپراسیۆنەکە پێکهاتووە لە لەناوبردنی ژێرخانی ئەو گرووپانەی سوپای ئیسرائیل بە تیرۆریست ناویان دەبات، هەروەها بۆ لەناوبردنی چەکدارەکانی ناوچەکەیە بە ئامانجی دوورخستنەوەی مەترسییەکان و درووست کردنی پشتێنەیەکی ئەمنی زیاتر بۆ دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل.