TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای ئەمریکا : هێرشەکەی ئەمشەومان بۆ سەر ئێران، لە ووڵامی هێرشی سوپای پاسداران دا بووە بۆ سەر سێ کەشتی بازرگانی لە تەنگەی هورموز

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 09 Temmuz 2026 02:08

PeyamaKurd - سوپای ئەمریکا : هێرشەکەی ئەمشەومان بۆ سەر ئێران، لە ووڵامی هێرشی سوپای پاسداران دا بووە بۆ سەر سێ کەشتی بازرگانی لە تەنگەی هورموز

پاش بەردەوام بوونی ئێران لە هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییەکانی نەوتهەڵگر لە گەرووی هورموز، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا چەندین شوێنی سەربازی ئێرانیان بۆردومان کرد.

فەرماندەیی ناوەندی لەشکری ئەمریکا (سێنتکام)، ڕایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆک ترامپ کە فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئەمریکایە، هێرشی ئاسمانی دیکە کرانە سەر چەندین شوێنی سەربازی ئێران.

دەڵێت لە پاش بۆردومانەکانی دوێنێی ئەمریکا لە کاردانەوە بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتیی نەوتھەڵگری Ever Lovely ، دەرفەتێک بۆ ئێران ڕەخسا کە پابەندی ئاگربەستەکە ببێت، بەڵام پابەندنەبوونی هەڵبژارد و لە کاتژمێر 4:30 بەرەبەیانی بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بە درۆنێک کەشتی نەوتی Kiku کردە ئامانج کە ئاڵای پەنەمای لەسەرە و بە بارێکی نەوت کە زیاتر لە ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو دەبێت لە نزیک گەرووی هورموز دەڕۆیشت.

سێنتکام لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی دەشڵێت، هێزەکانمان کاردانەوەی ڕاستەوخۆیان هەبوو لە بەرامبەر ئەم دوژمنکارییە بەردەوامانەی ئێران و فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ژێرخانی چاودێری سەربازی ئێران و سیستەمی پەیوەندییەکان و شوێنەکانی بەرگری ئاسمانی و هەڵگرتنی درۆن و بەشەکانی چاندنی مینی دەریایی کردە ئامانج.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورموز بەردەوامە و هێزەکانی ئەمەریکا بە ئاگایە و بەهێزەوە ئامادەیە.

• ئاژانسی فارسی ئێرانی: ١٠ تەقینەوە لە شاری سیریک و ٤ تەقینەوە لە دوورگەی ستراتیژی قشم روویان داوە.

• سێنتکام: زیاتر لە ٨٠ ئامانجی جیاوازی سەربازی لە ناو خاکی ئێران بە ووردی پێکاوان و وێران کراون.

• سێنتکام: زیاتر لە ٦٠ بەلەمی بچووکی سوپای پاسدارانمان لە گەرووی هورموز و دەورووبەری لەناو بردووە.

Paylas: