TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای پاسداران : لە ووڵامی هێرشەکانی واشینتۆن بنکەکانی ئەمریکامان کردە ئامانج

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 28 Haziran 2026 05:33

PeyamaKurd - سوپای پاسداران : لە ووڵامی هێرشەکانی واشینتۆن بنکەکانی ئەمریکامان کردە ئامانج

سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند؛ وەک ووڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا، چەند پێگەیەکی سەربازی ئەو ووڵاتەی لە ناوچەی کەندئاو کردووەتە ئامانج.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند، هێزە دەریایی یەکانیان بە بۆردومانکردنی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ووڵامیان داوەتەوە.

سوپای پاسداران هۆشداری دا و ڕایگەیاند: "ئەگەر دەستدرێژییەکان دووبارە ببنەوە، ووڵامەکەمان زۆر فراوانتر دەبێت." هەروەها جەختیان کردەوە بەگوێرەی ڕێککەوتنی ئاگربەست، کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورموز لای ئەوانە.

لە لایەكی دیکەەوە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێرانی بە بەرپرسیاری هێرشەکەی سەر کەشتییە بازرگانییەکە و پێشێل کردنی ڕێککەوتنی هەفتەی ڕابردوو ناوبرد.

لە لایەکی ترەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی ڕێزی لە ڕێککەوتنی ئاگربەست گرتووە و ووتی : "ئەگەر ئێران کێشەی لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە هەبوو دەیتوانی پەیوەندیمان پێوە بکات، بەڵام تووندوتیژی بە تووندوتیژی ووڵام دەدرێتەوە."

Paylas: