TR KU SO
FB X
Cîhan

سوپای پاسداران : هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورموزدا تێپەڕنەبووە

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 05 Mayıs 2026 04:30

PeyamaKurd - سوپای پاسداران : هیچ کەشتییەک بە گەرووی هورموزدا تێپەڕنەبووە

هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران لە نوێترین ڕاگەێندراوی دا ئاشکرای کرد کە لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هیچ کەشتییەکی بازرگانی یان نەوتهەڵگر بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە
ئەم لێدوانەی سوپای پاسداران نیشانەیەکی ڕوونی پەک کەوتنی جووڵەی دەریاوانییە لەو ناوچە ستراتیژییەدا کە دوای هەڕەشە و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە کۆنتڕۆڵی تەواوەتی گەرووەکە لە ژێر دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران دایە و هیچ لایەنێک ناتوانێت بەبێ هەماهەنگی یان لەژێر هەڕەشەی شەڕدا چالاکییە بازرگانییەکانی ئەنجام بدات کە ئەمەش مەترسییەکی گەورە لەسەر بازاڕی ووزە و ئابووری جیهانی درووست دەکات

هەروەها میدیاکانی ئێران، ئەم وێنەیان بڵاوکردوەتەوە و لە زاری سوپای ووڵاتەکەیانەوە نوسیویانە؛  ناوچەی نوێی گەرووی هورمز کە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کۆنترۆڵ کراوە.

ئەمەش وەک ووڵامێکە بۆ دۆناڵد ترامپ ی سەرۆکی ئەمریکا، کە رایگەیاندبوو دووشەممە دەست دەکەن بە کردنەوەی گەرووی هورمز.

Paylas: