Cîhan
سێناتۆرێکی ڕووس : ڕەنگە ئەمریکا خۆی بۆ خولێکی نوێی شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادە بکات
PeyamaKurd - سێناتۆرێکی ڕووس : ڕەنگە ئەمریکا خۆی بۆ خولێکی نوێی شەڕ لەگەڵ ئێران ئامادە بکات
🔹 سیناتۆری ڕووسیا ئەلێکسی پووشکۆڤ ووتی : پێدەچێت ئەمریکا ئامادەکاری بکات بۆ درێژەدان بە شەڕەکە، هەرچەندە ئەمە دەبێتە هۆی وێرانکاری نوێ بۆ ژێرخانی ووزە لە ناوچەکە و بەردەوام بوونی گەمارۆی گەرووی هورمز کە لە بەرامبەردا کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئابووری جیهانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ترامپ دەیەوێت ئێران بخاتە سەر ئەژنۆ. هەروەها ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ترامپ بخاتە سەر ئەژنۆی.
ئەم سێناتۆرە ڕووسییە ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا پێشتر ئامادەیی سەربازی خۆی لە ناوچەکەدا زیاد کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ ئامادەکارییەکان بۆ خولێکی نوێی ململانێیەکان.