سێنتکام : ئۆپراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی" لە حەفتەی چوارەمە و پڕۆسەکە بەپێی پلان یان تەنانەت خێراتریش لە پلانەکە بەڕێوەدەچێت
PeyamaKurd - سێنتکام : ئۆپراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی" لە حەفتەی چوارەمە و پڕۆسەکە بەپێی پلان یان تەنانەت خێراتریش لە پلانەکە بەڕێوەدەچێت
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) لە نوێترین زانیاری سەبارەت بەئۆپراسیۆنی "تووڕەیی حەماسی" ڕایگەیاند کە ئەم هەڵمەتە چووەتە حەفتەی چوارەمەوە و پڕۆسەکە بەپێی پلان یان تەنانەت خێراتریش لە پلانەکە بەڕێوەدەچێت.
بە ووتەی براد کوپێر، فەرماندەی ئەم ناوەندە، هێزەکانی ئەمریکا تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار ئامانجی سەربازییان پێکاوە و زیاتر لە ١٠ هەزار هێرشی ئاسمانیان لە ئاسمانی ئێران دا ئەنجام داوە.
ناوبراو هەروەها باسی لە پاراستنی باڵادەستی ئاسمانی ئەمریکا و ڕۆڵی کاریگەری بۆمب هاوێژە جۆری B-52 لەم ئۆپراسیۆنەدا کرد.
کوپێر جەختی کردەوە کە زیاتر لە دوو لەسەر سێی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک، دڕۆن و کەرەستە دەریایی یەکانی کۆماری ئیسلامی تێک شکێندراون یان زیانیان بەرکەوتووە.
هەروەها ٩٢ لەسەدی کەشتییە شەرکەرە گەورەکانی ئێڕان لەناوچوون و هاویشتنی مووشەک و دڕۆنەکانیش زیاتر لە ٩٠ لەسەد کەمی کردووە.