TR KU SO
FB X
Cîhan

سێنتکام : تا ئێستا، ٦١ کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە ڕێڕەوەی خۆیان بگۆڕن

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 12 Mayıs 2026 03:31

PeyamaKurd - سێنتکام : تا ئێستا، ٦١ کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە ڕێڕەوەی خۆیان بگۆڕن

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکام ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەوەتەی دەست پێکردنی گەمارۆی دەریایی بۆ سەر ئێران تا ئێستا، ٦١ کەشتی بازرگانییان ناچار کردووە ڕێڕەوەی خۆیان بگۆڕن.

سێنتکام لە هەژماری خۆی لە ئێکس نووسیویەتی زیاتر لە ٢٠ کەشتی جەنگی ئەمریکا گەمارۆوەکە دژ بە ئێران جێ بەجێ دەکەن و هێزەکانی سێنتکام ٦١ کەشتی بازرگانییان ناچار بە گۆڕینی ڕێڕەوی خۆیان کردووە و بۆ دڵنیابوون لە جێ بەجێ کردنی گەمارۆوەکەش، چوار کەشتییان لەکارخستووە.
 

Paylas: