سێنتکام : خولی نوێی هێرشەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هات
PeyamaKurd - سێنتکام : خولی نوێی هێرشەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هات
فەرماندەیی ناوەندی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سێنتکام ڕایگەیاند خولی نوێی هێرشە بەرگرییەکان لە دژی کۆماری ئیسلامی کە ئێوارەی چوارشەممە بەکاتی واشینتۆن بە فەرمانی سەرۆک ترامپ دەستی پێکردبوو، کۆتایی یان هاتووە.
سێنتکام لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە هێزەکانیان لە ١٠ی مانگی شەش هێرشەکانیان بۆ سەر چەندین ئامانجی سەربازی لە ئێران تەواو کردووە.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ئامانجی هێرشەکان لەکارخستنی تواناکانی سیخوڕی سەربازی ئێران، سیستەمی پەیوەندییەکان و شوێنەکانی بەرگری ئاسمانی لە سەرانسەری ووڵاتەکەدا بووە.
سێنتكام هەروەها ڕایگەیاندووە، ئۆپراسیۆنەکە بە هاوبەشی هێزی دەریایی و هێزی ئاسمانی ئەمریکا ئەنجام دراوە و تێیدا تەقەمەنی وورد بەکارهاتووە لە دژی ئەو ئامانجانەی کە مەترسیان لەسەر هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان لە ناوچەکەدا درووست کردووە.
سێنتکام جەختی کردووەتەوە هێرشەکان لە ووڵامی دەست درێژییە بێ هۆکار و بەردەوامەکانی ئێران دا بووە.