سێنتکام هەڵدانی مووشەکی ئێران بۆ ناو کووەت بە "پێشێل کردنی ئاشکرای ئاگربەست" ناودەبات
PeyamaKurd - سێنتکام هەڵدانی مووشەکی ئێران بۆ ناو کووەت بە "پێشێل کردنی ئاشکرای ئاگربەست" ناودەبات
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا، سێنتکام پێنجشەممە، لە ئێکس ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە مووشەکێکی بالیستیکی بەرەو کووەت هەڵداوە کە لە لایەن هێزەکانەوە ڕێگری لێکراوە.
سێنتکام ئەو کارەی بە "پێشێل کردنی ئاشکرای ئاگربەست" ناوبردووە و ئاماژەی بەوەش کردووە چەند کاتژمێرێک پێشتر هێزەکانی ئێران پێنج فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژیان لە تەنگەی هورموز و نزیکی تەنگەکە هەڵ دابوو، ئەمەش "مەترسییەکی ئاشكرا"ی درووست کردبوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سێنتکام، سەرجەم ئەو فڕۆكانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ڕێگریان لێکراوە و هەروەها ئەمریکا ڕێگری لە هەڵدانی شەشەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ناوەندێکی کۆماری ئیسلامی لە بەندەر عەباس كردووە.
لە درێژەی ڕاگەێندراوەكەدا نووسیویەتی سەرەڕای بەرزبوونەوەی گرژییەکان، سێنتکام و هاوپەیمانانی لە ناوچەکە بە ئامادەیی یەوە دەمێننەوە و بەردەوام دەبن لە بەرگری کردن لە هێزەکانیان و هێڵی کەشتیوانی و بەرژەوەندییە ئەمنییەکانیان لە ناوچەکەدا.