سێنتکام : چاودێری گەرووی هورمز دەکەین و رێڕەوی ٧٨ کەشتی بەرەو ئێران گۆڕدراوە
PeyamaKurd - سێنتکام : چاودێری گەرووی هورمز دەکەین و رێڕەوی ٧٨ کەشتی بەرەو ئێران گۆڕدراوە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند؛ هێلیکۆپتەرەکانیان لە ئاوە هەرێمییەکانی گەرووی هورمز چاودێری کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن، ئەمەش وەک بەشێک لەو گەمارۆ دەریایی یەی خراوەتە سەر ئێران.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ سوپای ئەمریکا رێڕەوی ٧٨ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە کە بەرەو ئێران دەچوون، هەروەها ٤ کەشتی دیکەیان پەک خستووە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە بڕیارەکانی گەمارۆکەوە.
ئەم ڕێکارانە لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ دایە بە ناوی "تووڕەیی ئابووری"، کە سزادان، گەمارۆدانی بەندەرەکان و دەست بەسەرداگرتنی ئەو کەشتیانە دەگرێتەوە، پەیوەندییان بە تارانەوە هەیە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا.
ئامانجی پلانەکەش پەک خستنی بازرگانی نەوت و کەل وپەلی ئێران و لێدانی کەشتیگەلی سێبەرە کە ئێران بۆ هەناردەکردن بەکاریان دەهێنێت.