Cîhan
سێنتکام کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لە کووەیت ڕەت دەکاتەوە
PeyamaKurd - سێنتکام کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی لە کووەیت ڕەت دەکاتەوە
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکام) ڕایگەیاند، ئەو هەواڵانەی باس لە کوژرانی سەربازانیان لە کووەیت دەکەن بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە.
📌 سێنتکام ئەو دەنگۆیانەی میدیاکانی ئێرانی ڕەت کردەوە کە گوایە ئەمڕۆ سێ سەربازی ئەمریکی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران دا لە کووەیت کوژراون.
📌 جەخت لەوە کراوەتەوە کە هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە کوژران یان برینداربوونی سەربازانی ئەمریکی لە ناوچەکەدا تۆمار نەکراوە و سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا سەلامەتن و پارێزراون.