TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە دیاری كردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گفتوگۆ كرا

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 30 Mart 2026 05:32

PeyamaKurd - سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بە دیاری كردنی وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گفتوگۆ كرا

- سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران یەکشەممە کۆبووەوە بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە چەند دۆسێیەک کە پەیوەندیداربوون بە کاری یاسادانان لە ماوەی داهاتوودا.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران جەختی کردەوە لەسەر گرینگی پەلەکردن لە دەرکردنی چەند یاسایەک کە ئەولەویەتیان هەیە و پەیوەندیدارن بە ژیانی هاووڵاتیان و پتەوکردنی سەقامگیری ووڵات، لەگەڵ تەواوکردنی دەنگدان لەسەر لیژنە هەمیشەیی یەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەو جۆرەی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجوومەن کارا دەکات.
هەر لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کرا سەبارەت بە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو دەستنیشان کردنی وادەیەک بۆ دانیشتنێک بە مەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دوابەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران سەرلەنوێ جەختی کردەوە لەسەر لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارییەتی دەستوری و کاری جیددی بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیە هەڵپەسێردراوەکان و ڕەخساندنی سەقامگیری سیاسی.

Paylas: