Cîhan
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی لە بەرژەوەندی فەرمانبەران دەردەکات
موحەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، فەرمانی بە بانکی ناوەندی کرد کە سەرجەم بانکە حکوومی و ئەهلییەکان ئاگادار بکەنەوە بە ڕاگرتنی بڕینی قیستی قەرز (سلف)ی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ ئەم مانگە.
ئەم بڕیارە بە مەبەستی سووک کردنی باری دارایی هاووڵاتییان و فەرمانبەران دراوە، تاوەکوو بتوانن سوود لە تەواوی مووچەکانیان وەربگرن بۆ دابین کردنی پێداویستییەکانیان. بەپێی ڕێنمایی یەکە، ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیار بوو وەک قیستی قەرز لە مووچەی ئەم مانگە ببڕدرێت، بۆ مانگەکانی داهاتوو دوادەخرێت.