سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت: دژایەتی کردنی گەندەڵی بڕیارێکی کوشندەیە و هەڕەشە لە بوونی دەوڵەت دەکات
PeyamaKurd - سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت: دژایەتی کردنی گەندەڵی بڕیارێکی کوشندەیە و هەڕەشە لە بوونی دەوڵەت دەکات
عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت دا لەگەڵ ڕۆژنامەی (الشرق الأوسط) چەند پەیام و زانیارییەکی گرینگی ڕاگەیاند:
🔴 دۆخی دارایی و مووچە:
قەبارەی قەرزی عێراق لە سەرەتای دەست بەکاربوونی حکوومەتەکەمان دا نەتزیکەی ٢٠٨ تریلیۆن دینار بووە.
مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت تەواو مسۆگەرە و بەردەوام و ڕێکخراو دەبێت.
🔴 سەروەری یاسا و دەوڵەت:
هیچ هێزێک لە سەروو هێزی دەوڵەتەوە نییە، و هێزی یاسا بەکاردەهێنین بۆ سەپاندنی ئاسایش.
بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین "دەوڵەت لە ناو دەوڵەت دا" هەبێت؛ درووشمی ئێمە "یەکەم جار عێراق"ە.
🔴 شەڕی دژ بە گەندەڵی:
ڕام گەیاندووە کە خۆم هیچ مووچەیەک وەرناگرم و هیچ دیارییەکیش قبووڵ ناکەم، تەنانەت ئەگەر "بۆینباغێک"یش بێت.
هیچ شوێنێک بۆ گەندەڵی نییە؛ پاکتاوکردنی گەندەڵی بڕیارێکی بێگەڕانەوەیە، چوونکە گەندەڵی لە ئێستادا هەڕەشە لە بوونی دەوڵەتی عێراق دەکات.