TR KU SO
FB X
Cîhan

سەرۆکی دیوان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئاڵمانیا کرد

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 11 Mayıs 2026 03:49

PeyamaKurd - سەرۆکی دیوان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی ئاڵمانیا کرد

یەکشەممە 2026/5/10 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئالبرێشت فۆن ڤیتكه،‌ كونسووڵى گشتی ئاڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، کرد.

لە دیدارێکدا کە نیاز ساڵح، سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و دیپلۆماسی لە سەرۆکایەتی، ئامادەی بوو، وێڕای پەیوەندییەکان، ڕەوشی ناوخۆ و دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە، تاوتوێ کران.

لە بەشێکی گفتوگۆکانی دیدارەکەدا، باس لە گرینگی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئاڵمانیا و کارکردن بۆ پەرەپێدانیان و پتەوترکردنی هاوکاری هاوبەشیان لە کایە جیاجیاکاندا، کرا.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا و پرۆسەی سیاسی لە عێراق، سەردانی هەفتەی ڕابردووی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوە و دیدارەکانی لەگەڵ تێکڕای لایەنە عێراقییەکان، بە گرینگ دانرا و وەک هەوڵێکی کاریگەر بۆ کۆکردنەوەی هەمووان لە پرۆژەیەکی نیشتمانی دا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی قۆناغەکە، هەڵسەنگێنرا.

دۆخی ناسەقامگیری هەرێمی و ئاڵۆزی و گرژییەکان لە ناوچەکەدا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو، تیایدا وێڕای شیکردنەوەی لێکەوتەکانی، جەخت لە پێویستیی بەردەوامیی دانوستاندنەکان لەپێناو ئاشتییەکی جێگیردا، کرایەوە.

Paylas: