TR KU SO
FB X
Cîhan

سەعوودیە بە تووندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە شەرمەزار دەکات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 14 Temmuz 2026 04:59

PeyamaKurd - سەعوودیە بە تووندی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ووڵاتانی ناوچەکە شەرمەزار دەکات

وەزارەتی دەرەوەی سەعوودیه له بەیاننامەیەکدا به تووندی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر کووەیت، به حرەین، قەتەر، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، عوممان و ئوردون شەرمەزار کرد.

لەو بەیاننامەیەدا ڕیاز تارانی بە پێشێل کردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەڕەشەکردن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و مەترسی خستنە سەر ئازادی کەشتیوانی و دووبارەکردنەوەی کردەوەی دوژمنکارانە لە دژی ووڵاتانی دراوسێ تۆمەتبار کردووە.

هەروەها سەعوودیە جەختی لەوە کردەوە کە ئەم کارانە پێشێل کردنی مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان، مەنشووری ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و بنەماکانی دراوسێیەتی باشن و جارێکی دیکەش جەختی لە دژایەتی تووندی خۆی بۆ هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر سەروەری ووڵاتانی ناوچەکە کردەوە.

Paylas: