TR KU SO
FB X
Cîhan

شارەزایەکی کەشناسی عێراق هۆشداری دەدات

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 17 Mayıs 2026 06:51

PeyamaKurd - شارەزایەکی کەشناسی عێراق هۆشداری دەدات

 

شارەزایەکی کەشناسی عێراق هۆشداری دەدات لە بارستە هەوایەکی ساردی دەگمەن کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری ووڵات.

عەلی جابر زیادی، شارەزای کەشناسی عێراق، ڕایگەیاند کە دیاردەی ئێستای کەش وهەوا دەگمەنە، چوونکە بە شێوەیەکی ئاسایی لەم کاتەی ساڵ دا پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، بەڵام ئێستا نۆ پلە دابەزیوە.

ئەم دابەزینە پلەی گەرما، کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا لەم وەرزەدا ڕووینەداوە، بووەتە هۆی گۆڕانی کەش وهەوا لە گەرمایەکی تاقەت پڕووکێنەوە بۆ کەشێکی فێنک.

پێشبینی دەکرێت هەرێمی کوردستان نۆ پلە و ناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست و باشووریش شەش پلە دابەزینی پلەی گەرما بەخۆیانەوە ببینن.

هاوکات، شەپۆلێکی خۆڵ بارینی چڕ ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای نەجەف و موسەننا دەگرێتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتەکانی داهاتوودا باران ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سەڵاحەدین، دیالە و باکووری بەغدا بگرێتەوە.

کاریگەری ئەم بارستە هەوایە لە بەرەبەیانی شەممەوە دەستی پێکردووە و تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.

Paylas: