TR KU SO
FB X
Cîhan

شی جین پینگ : پێویستە ئەمریکا و چین "هاوبەش بن نەک ڕكابەر"

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 15 Mayıs 2026 05:15

PeyamaKurd - شی جین پینگ : پێویستە ئەمریکا و چین "هاوبەش بن نەک ڕكابەر"

شی جین پینگ سەرۆکی چین لە سەرەتای دانووستانەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ لە پەکین جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە هەردوو ووڵات پەیوەندییەکانیان لەسەر بنەمای هاوکاری و بەرژەوەندی هاوبەش بەرەوپێش ببەن.

ناوبراو لە ووتارێکدا، ئاماژەی بەوەدا کە سەرکەوتنی هەر یەك لەو دوو ووڵاتە دەتوانێت سوودی بۆ ئەوی دیکە ھەبێت و پەیوەندی سەقامگیری نێوان چین و ئەمریکاش بۆ جیهان گرنگە.

شی جینپینگ زیادی کرد: چین و ئەمریکا دەتوانن سوود لە هاوکارییەکانی یەكتر وەربگرن و لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ یەكتریش زەرەرمەند دەبن، پێویستە هاوبەش بین نەک ڕەقیب.

هەروەها هیوای خواست کە هەردوولا بتوانن ناکۆکیەکانیان بەڕێوەببەن و ڕەوتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر ڕێگایەکی سەقامگیرتر بەڕێوەببەن.

سەرۆکی چین لە کۆتایی دا ڕایگەیاند کە بە تامەزرۆیی یەوە چاوەڕێی گفتوگۆکردنە لەگەڵ ترامپ لەسەر پرسە گەورەکانی دوو لایەنە و جیهانی، خوازیاری دەست پێكردنی وەرزێكی نوێ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ھەردوولادا بوو.

Paylas: