Cîhan
شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل لە خان یوونس ەوە بۆ ڕۆژئاوای بێقاع لە لوبنان
PeyamaKurd - شەپۆلی نوێی هێرشەکانی ئیسرائیل لە خان یوونس ەوە بۆ ڕۆژئاوای بێقاع لە لوبنان
لە چەند خولەکی ڕابردوودا، هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی "کەرەج ڕەفەح" لە ناوەندی شاری خان یوونس، چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ھاوكات لە لوبنان چەندین هێرشی ئاسمانی گوندەکانی یەحمەر و سەحمەریان لە ڕۆژئاوای بێقاع کردە ئامانج؛ ناوچەیەک کە بە پێچەوانەی هەندێک ڕاپۆرتی سەرەتایی، لە باشووری لوبنان نییە بەڵکوو لە بێقاعی ڕۆژئاوا ھەڵكەوتووە.
هێشتا ووردەکاری زیاتر سەبارەت بە ژمارەی قوربانییەکان و بریندارەکان و زیانەکانی ئەم دوو هێرشە بڵاونەکراوەتەوە.