TR KU SO
FB X
Cîhan

عێراقچی سەردانی بەغداد دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دانووستانەكانی سویسراو بەخاكسپاردنی خامنەیی

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 25 Haziran 2026 02:29

PeyamaKurd - عێراقچی سەردانی بەغداد دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دانووستانەكانی سویسراو بەخاكسپاردنی خامنەیی

بڕیارە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدادی پایتەختی عێراق بکات.
کەناڵی "مەیادین"ی لوبنانی نزیک لە ئێران بڵاوی کردووەتەوە، بڕیارە عێراقچی لە کۆبوونەوەکانی دا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق باس لە دانووستانەكانی سویسرا بكات ، هەروەها ئامادەکارییەكان بۆ بەڕێوەبردنی پرسەی بە خاكسپاردنی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران، كە بڕیارە رۆژی 8ی تەمووز، پێش بە خاكسپاردنی لە شاری مەشهەد بهێندرێتە شاری نەجەف و كەربەلا.
تا ئێستا هیچ ووردەکارییەکی فەرمی لە لایەنی عێراقی و ئێرانییەوە سەبارەت بە کارنامەی سەردانەکە یان ئەو بابەتانەی بڕیارە گفتوگۆی لەسەر بکرێن، بڵاونەکراوەتەوە.

Paylas: