فراوان بوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیمارات
PeyamaKurd - فراوان بوونی ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیمارات
دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران ئیماراتی تۆمەتبار کرد بەوەی "ڕاستەوخۆ" بەشدار بووە لە هێرشەکانی سەر ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەک دا بە تووندی ووڵامی دەداتەوە و دەڵێت بەم تۆمەتانە ڕژێمی ئێران دەیەوێت پاساو بۆ کارە "تیرۆرستییەکانی" بهێنێتەوە.
وەزیرانی دەرەوەی ئەندامانی ڕێکخراوی بریکس لە ١٤ و ١٥ی مانگی پێنج لە شاری نیودێهلی لە هێندووستان کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ئیماراتی بە بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ لە هێرشەکانی سەر ئێران تۆمەتبار کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە بەیاننامەیەکدا ووڵامی ئێرانی دایەوە و ڕایگەیاند، ''ئەمانە هەوڵگەلێکن بۆ ڕەوایەتی دان بە هێرشە تیرۆرستییەکانی ئێرانییەکان.''
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە ئیمارات، لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان، مافی ووڵامدانەوەی هەیە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەی دا جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە ''ئێران بەرپرسیارییەتی تەواوی هەموو ئەو هێرشە تیرۆرستییانەی لە ئەستۆ دایە.''