قالیباف سەبارەت بە ڕەوتی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات
PeyamaKurd - قالیباف سەبارەت بە ڕەوتی دانووستانەکان لەگەڵ ئەمریکا ڕوونکردنەوە دەدات
موحەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی کۆماری ئیسلامی لە ڕوون کردنەوەی ڕەوتی دانووستان لەگەڵ ئەمریکادا، بانگەشەی کرد کە شاندی ئێرانی دوای هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت و ئامادە نەبوو درێژە بە دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریکی بدات.
ئەو ووتی بە جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکای ڕاگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی "لەژێر هەڕەشەدا دانووستان ناکات" و دوای ئەوە ڕاوێژکارییەکان لە ڕێگەی نێوەندگیری قەتەر و پاکستان ەوە بەردەوام بوون.
بەڵام لە پشت ئەمە، واقیعێکی تر دەبیندرێت: هەمان ئەو حکوومەتەی کە ساڵانێکە دانووستان لەگەڵ ئەمریکا وەک هێڵی سوور و نیشانەی سازش ناو دەبات، ئێستا بۆ کەم کردنەوەی فشارەكان، فرۆشتنی نەوت و ئازادکردنی پارە بلۆكەكراوەكان و بەڕێوەبردنی قەیرانی گەرووی هورمز، گەڕاوەتەوە سەر مێزی دانووستان کە تەنانەت بەردەوامییەکەی نێوندگیرەكان ڕێكیدەخەن.
قالیباف هەروەها وتوویەتی کە گەرووی هورموز هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش جەنگ؛ ڕستەیەک کە زیاتر لەوەی نیشانەی ھێز بێت، بۆنی بەردەوامی قەیرانی لێدێت. خەڵکێك كە تێچووی شەڕ، گەمارۆ، هەڵئاوسان و دابڕانی سیاسییان داوە، ئێستا دەبێ شاهید بن كە هەمان ئەو پێکهاتەی ووڵاتی گەیاندە ئەم ئاستە، دەرچوونی بەپەلە لە قەیران وەک "دەستکەوت" تۆمار دەكات.