TR KU SO
FB X
Cîhan

كوژرانی ١٤ هێزی حکوومەتی یەمەن لە هێرشی حووسییەکان

سارێ بێ
Sosyal Medya
📅 06 Temmuz 2026 06:14

PeyamaKurd - كوژرانی ١٤ هێزی حکوومەتی یەمەن لە هێرشی حووسییەکان

بەرپرسێکی سەربازی نزیک لە حکوومەتی یەمەن ڕایگەیاند، حووسییەکانی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هێرشێک دا لە باشووری شاری بەندەری حودەیدە ١٤ هێزی حکوومەتیان کوشتووە.

بە ووتەی ئەو بەرپرسە، هێزەکانی حکوومەتی یەمەن دوای چەند کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادان سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە، هێرشی حووسییەکانیان لە ناوچەی حەیس لە باشووری حودەیدە بەرپەرچ داوەتەوە.

بەرپرسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە ژمارەیەک لە هێزەکانی حووسییەکانیش لە شەڕەکەدا کوژراون و بریندار بوون، بەڵام ئامارەکانی نەخستووەتەڕوو.

لە ساڵانی ڕابردوودا، جگە لە شەڕی ناوخۆی یەمەن، حووسییەکان بوونەتە یەکێک لە ئامرازەکانی فشاری کۆماری ئیسلامی لەسەر ڕێگا دەریایی یەکانی ناوچەکە.

هێرشە مووشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی گرووپەکە بۆ سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و بابولمەندەب بووەتە هۆی پەک خستنی کەشتیوانی جیهانی و هەڕەشە بۆ سەر ئازادی گەشت کردن.

هەروەها ئەو گرووپە لە کاتی جیاجیادا بە مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئیسرائیل و سەعوودیەیان کردووەتە ئامانج.

Paylas: