Cîhan
لیندزی گراهام بە ترامپ : ئێران یاری بە كات دەكات
PeyamaKurd - لیندزی گراهام بە ترامپ : ئێران یاری بە كات دەكات
چوارشەممە، لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی "هیوادارم و چاوەڕێ دەکەم، دوای چەندین مانگ لە دانووستان لەگەڵ ئێرانییەکان، ئیدارەی ترامپ هەر هەوڵێکی ئێران بۆ دووبارە دواخستنەوەی دانووستانەکان ڕەت بکاتەوە. دەسەڵاتەکە چەندین مانگی لەبەردەست بوو بۆ ئەوەی بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام بۆ من ڕوونە کە ئەوان خەریکی یاری کردنن."
هەروا دەشڵێت : "من پێم باشە چارەسەرێکی دیپلۆماسی هەبێت، بەڵام کۆنترین فێڵی ئێران بریتییە لە: دواخستن، دواخستن و دواخستن."
سەبارەت بە هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەریش، ئەو سیناتۆرە ووتی : "بە تامەزرۆیی یەوە چاوەڕێم لە ئەنجوومەنی پیران پێداچوونەوەی بۆ بکەم.