Cîhan
لەسێدارەدانی گەنجێکی بەلووچ لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران ەوە
PeyamaKurd - لەسێدارەدانی گەنجێکی بەلووچ لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران ەوە
بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ٦ی بانەمەڕی ١٤٠٥، دەزگای دادی ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی "عامر ڕامش"ی بە تۆمەتی ئەندامییەتی لە ڕێکخراوی "جەیشولعەدل" جێ بەجێ کرد.
عامر ڕامش لە ڕەزبەری ١٤٠٣دا، لە کاتێک دا تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵ بوو، لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان لە شاری چابەهار بە برینداری دەستبەسەر کرابوو.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ، دەزگای دادوەری ڕێژیم تەنیا پشتی بە دانپێدانانی زۆرەملێی ناوبراو بەستووە. ئەمە لە کاتێک دایە کە لە ڤیدیۆ بڵاوکراوەکانی دانپێدانان دا، ئاسەواری ئەشکەنجە، برینداری و شین بوونەوە بە دەم وچاوی عامر ڕامش ەوە بە ڕوونی دیار بووە و ناوبراو بۆ ماوەی چەندین مانگ لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.